دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا تا ڕۆژی چوارشەمە 6ی ئاداری 2020
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 حاڵەتی مردن بە هۆی کرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3520 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 6ی ئازاری 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3520 حاڵەت.
ناوبراو گوتیشی لە کۆی تاقی کردنەوەکانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 832 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 129 هەزار و 491 حاڵەت.
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە 68 هەزار و 166 کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران