شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-05 09:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵوێستی هەدەپە لەبارەی کشانەوەی نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە ئەندامێتیی حیزبەکە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە بارەی ئەحمەد شیک نوێنەری ئەستەنبوڵ لە پەرلەمانی تورکیا لە ئەندامێتیی هەدەپە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەو بڕیارەی ناوبراو ڕای شەخسیی خۆی بووە.

کوردپرێس:

پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و لە پەیامەکەیدا باسی کشانەوەی نوێنەری ئەستەنبوڵ لە ئەندامێتیی حیزبەکە دەکات و دەنووسێت ئەو بڕیارە بڕیاری تاکە کەسیی ناوبراو بووە.

لە پەیامەکەی هەدەپەدا نووسراوە: " لە ساڵی 2018وە لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد شیک هاوکاریمان بووە و ئێستاش بڕیاری کشانەوە لە حیزب بڕیاری شەخسیی خودی ئەوبەڕێزەیە. ئەوەی دەکەوێتە سەرشانی هەدەپە ئەوەیە دەرک بە بەرپرسیارێتیی مێژوویی وو سیاسیی خۆی بکات و بەردەوام بێت لە کار و چالاکی و هەوڵەکانی خۆی.

شایانی باسە ئەحمەد شیک کە پاش بەسترانی کۆنگرەی چواری (HDP) ڕەخنەی زۆری لە بەڕێوەبەرایەتیی حیزبەکە گرتبوو شەوی ڕابردوو لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تویتەر کشانەوەی خۆیی لەو حیزبە ڕاگەیاند.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە