کۆمپانیای دیلۆیت: هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019دا 4 ملیار و نیو داهاتی نەوتی دەست کەوتووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت، هەرێمی کوردستان لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە 4 ملیار و 515 ملیۆن و 421 هەزار و 625 دۆلار داهاتی دەست کەوتووە.
کوردپرێس:
ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له لایهن کۆمپانیای جیھانیی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوهی ساڵی ٢٠١٩ دەخاتە ڕوو.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی 2019ـی دیلۆیت، لە ساڵی 2019، 170 ملیۆن و 977 هەزار و 784 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و لەناوخۆ بەکارهاتووە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی هاوردەکراوە بە تێکڕای گشتی، 52 دۆلار و 37 سەنت بووە.
هەروەها، داهاتی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکە، بە لابردنی خەرجییەکان، چوار ملیار و 515 ملیۆن و 421 هەزار و 625 دۆلار بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران