شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-03 01:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان پەلاماری داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەتوندی ئیدانە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یاندراوێکدا په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌توندی ئیدانه‌ ده‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: "پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی مکێشیفەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین کە ژمارەیێک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقى تيادا بوونه‌ قوربانى، بە توندی ئیدانە دەکەین".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئەم پەلامارە و هێرشەکانی دیکەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناکی فروان بوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەکانی داعشه‌، هه‌روه‌ها زەنگێکی دیکەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایێکمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێکخستەنەوە و ئەنجام دانی پەلاماری فراوانتر".

له‌کۆتایی راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه‌: "لە کاتێکدا سڵاو بۆ گیانی قوربانييان دەنێرین، هاوخەمی بۆ کەسوکاریان دەردەبڕین و هیوای چاک بوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتيشى دەکەینەوە کە ڕەوشەکە وا دەخوازێ هەرچی زووترە کێشە و ناکۆکییە نێوخۆییەکانی عێراق چارەسەر بکرێن و پێکەوە بەرەنگاری هەڕەشەی جدديی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنی تیرۆر ببینەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە