شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-02 06:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داهاتی نەوتی عێراق بۆ یەک لەسەر شەش دادەبەزێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە مانگی ئازاردا هەناردەی نەوت بۆ 3 ملیۆن و 390 بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبۆتەوە، بەلام داهاتی نەوت لە 6 ملیار دۆلارەوە بۆ ملیارێک دۆلار دابەزی.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە، کە بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی نەوت لەمانگی نیساندا 103 ملیۆن و 144 هەزار و 911 بەرمیل بووە و داهاتەکەشی ملیارێک و 423 ملیۆن و 499 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کێڵگە نەوتیەکانی باشوورەوە 100 ملیۆن و 532 هەزار و 427 بەرمیل نەوت هەناردە کراوەن بەلام لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە کە لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە کراوە گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 287 هەزار و 165 بەرمیل و ئەوەشی نێردراوە بۆ ئەردەن 325 هەزار و 319 بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق جەختیشی کردۆتەوە، کە کۆی گشتی هەناردەی ڕۆژانە 3 ملیۆن و 438 هەزار بەرمیل بووە و هەر بەرمیلێکیش دراوە بە 13.801 دۆلار.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە داهاتی نەوتی عێراق لە ماوەی مانگی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوودا گەیشتۆتە سەرووی 6 ملیار دۆلاری مانگانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە