شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-01 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار دراوە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 11 رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکوو 11ی ئایاری 2020 درێژ کراوەتەوە و لەو ماوەیەشدا کارئاسانی بۆ هاتوچۆ و کردنەوەی ئەو دووکانانە دەکرێت کە بۆ ژیانی رۆژانەی خەڵک پێویستن.

ئەوەش هاتووە، هەروەها لەو ماوەیەدا کارئاسانی بۆ کردنەوەی بازاری ئاڵوگۆڕی دراو، کارکردنی کرێکاران لە ناوچەکانی پێشەسازی، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی خۆراک و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵی دەکرێت.

ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە بڕەیاکەدا باسی لەوەش کردووە، پێویست دەکات هەموو ئەو لایەنانەی کار ئاسانییان بۆ کراوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لەکاتی کارکردندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن.

ئەم بڕیارە کانتۆنی حەسەکە ناگرێتەوە کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە و لەبارەی حەسەکە و ئەو ڕێوشوێنانە کە دەبێت لەم کانتۆنە بگریێتە بەر، بەڕێوە بەرایەتیی خۆسەر بڕیاری جیاواز دەدەات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە