شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-14 16:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی ئەنفالەوە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راسپێردراوی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی ئەنفالەوە ڕایدەگەیێنێت یادی تاوانێک دەکەینەوە رژێمی دیکتاتۆر دژی هاووڵاتییانی بێتاوانی کورد ئەنجامیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق لە پەیامەکەیدا لە توویتەر بە زمانی کوردی دەڵێ: "بە خەم و ئازارەوە یادى تاوانەکانى ئەنفال دەکەینەوە کە رژێمى دیکتاتۆرى دژى هاووڵاتییانى بێتاوانى کورد ئەنجامیدان".

هاوکات کازمی ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر دەسەڵات شەرعیەت لەدەست دەدا ئەگەر دەستدرێژی بکات و دەڵێ "گەل سەرچاوەى شەرعیەتە و ئەو دەسەڵاتەى دەستدرێژی بکاتە سەر گەلى خۆى، شەرعیەت لە دەست دەدات".و

لە کۆتایی پەیامەکەیدا مستەفا کازمی نووسیویەتی: "تیمارکردنى برینەکان و دروست کردنى ئایندە ئەرکى عێراقیە نیشتمانپەروەرەکانە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە