شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-18 10:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق و سووریا 1410 کەسی مەدەنی بەهەڵەی هاوپەیمانان گیانیان لەدەست داوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دانی بەوەدا ناوە کە لە ماوەی شەش ساڵدا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژ بە ئامانجەکانی داعش لە عێراق و سووریا، بەهەڵە ١٤١٠ کەسی مەدەنییان کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانێتییەکە لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت هێزەکانیان لەمانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ تاوەکوو کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، نزیکەی ٢٠ هەزار هێرشی ئاسمانییان دژ بە داعش ئەنجام داوە، کە لەئەنجامدا و بێ مەبەست ١٤١٠ کەسی مەدەنی کوژراون.

باس لەوەش کراوە کە لەوماوەیەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە هاوبەشەکان توانیویانە ١١٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لەژێردەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا دەربهێنن و ٧،٧ ملیۆن کەس لەستەم و سەرکەوتکاریی داعش ڕزگار بکەن.

لە بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەردەوام دەبێت لەکارکردن لەگەڵ هێزە هاوبەشەکان لە عێراق و سوریا، تاوەکوو ڕێگە بە داعش نەدرێت دەست بەسەر هیچ ناوچەیێکی تردا بگرێت و هیچ سەرچاوەیێکی داهاتیشی بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوە دەستنەکەوێتەوە.

لە مانگی ئابی ٢٠١٤ هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئەندامێتی زیاتر لە ٢٠ وڵات بۆ شەڕی داعش و ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی لە عێراق و سووریا پێکهێنرا، ئەویش پاش ئەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەستی بەسەر ناوچە بەرفراوانی ئەو دوو وڵاتە گرت.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە