شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-17 12:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاڵەوانی پێشووی زۆرنبازیی ئاسیا کۆچی دوایی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- فەرەیدوون قەنبەری قارەمانی ئاسیا و جیهان ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرەیدوون قەنبەری زۆرانبازی کرماشان و ئەندامی یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئێران یەک هەفتە پێش نەشتەرگەریی گەدەی بۆ کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ شەممە 28ی خاکەلێوە بەهۆی نەخۆشییەکەی لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

فەرەیدوون قەنبەری یەکێک لە زۆرانباز و پاڵەوانە ناودارەکانی بووە کە ساڵی ١٩٩٧ مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەمی گەنجانی جیهانی مسۆگەر کردووە.

هەروەها ساڵی ٢٠٠٤یش مەدالیای زێڕ و قارەمانێتیی گەورەساڵانی ئاسیای بەدەست هێناوە و لە ئاستی ناوخۆی ئێرانیش خاوەن چەندین قارەمانێتی و خەڵاتی جۆراوجۆرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە