شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-17 12:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عەفرین کوردەکان ناچار بە فرۆشتنی زەوییەکانیان دەکرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین دەڵێت، "گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە عەفرین هەڕەشە لە کوردان دەکەن و ناچاریان دەکەن زەوی و زارەکانیان بفرۆشن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: فەرماندەی گرووپێکی چەکداریی سەربە تورکیا گوشار دەخاتە سەر دانیشتووانی کوردی رەسەنی شارەدێکە و گوندەکانی دەوروبەری بۆ ئەوەی زەوییەکانیان بفرۆشن و ناچاریان دەکات واژۆ لەسەر گرێبەستی کڕینی زەوی و زارەکانیان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئیبراهیم شێخۆ ئاماژەی بەوەدا، رۆژی 11ی نیسانی 2021، هەڕەشە لە حەوت هاونیشتمانی کوردی خەڵکی گوندی قەرمەتلەق کراوە بۆ ئەوەی زەوییەکانیان لێ زەوت بکەن.

ناوبراو دەشڵێت زەوییەکان دەکەونە سەر رێگەی سەرەکیی گوندەکە لە نزیک بنکەی تەندروستیی شارەدێکە، بەڵام هاونیشتمانییەکان بەهۆی ئەوەی واژۆیان نەکردووە، لە رێگەی شارەوانییەکانەوە نووسراوی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی پێشانیان دراوە و بەمەش هاونیشتمانییەکانی ناچارکردووە واژۆ لەسەر گرێبەستەکە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە