وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: ئەمریکا ڤاکسینێکى تایبەت بۆ پێشمەرگە دەنێرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند: “بڕیارە ئەمریکا ڤاکسینێکى تایبەت رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات بۆ ئەوەى بدرێتە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە”.
کوردپرێس:
ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە SNNی راگەياند: بڕیارە لەلایەن ئەمریکاوە ڤاکسینی Johnson and Johnson کە یەک ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەتایبەت بدرێتە هێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
وتيشی “ئەو ڤاکسینەی رەوانە دەکرێت 31 هەزار ڤاکسینە بەتایبەت بۆ هێزە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دێت و نادرێتە هیچ کەسێکی دیکەو وەرگرتنی ڤاکسینەکەش تەنها یەک ژەمە”.
بەکارھێنانی ڤاکسینەکە لە ٢٨ی شوبات لە ئەمریکا پەسەندکرا و لە یەکی ئازار دەست بەدابەشکردنی کرا، ڤاکسينەکە بە ڕیژەی لە سەدا 66 کاريگەرە.
بۆچوونی بەکارهێنەران