راگه‌یه‌ندراوی هاوبەشی ئه‌مریکا، فەڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، بەریتانیا و ئیتاڵیا له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێر
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- هه‌ریه‌ک له وڵاتانی ئه‌مریکا، فەڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، بەریتانیا و ئیتاڵیا له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا هه‌ره‌یک له‌وڵاتانی ئه‌مریکا، بەریتانیا، فەڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی 14ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێریان کرد و رایانگه‌یاند: پێکه‌وه کار ده‌که‌ین تاوه‌کوو پشتگیریی له به‌دواداچوونه‌کان بکه‌ین و دڵنیا ببینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له پشت هێرشه‌که‌وه‌ن سزا بدرێن.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، "ئێمه کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هێرش کردنه سه‌ر سه‌رباز و یه‌که‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان قبووڵ ناکرێت، هاوڵ و هه‌نگاوه‌کانیشیمان بۆ جه‌نگی دژ به داعش دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران