شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-16 12:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێم دەبێت یان چاک بکرێت یان پاک بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، خراپیی ژیانی بەشێکی زۆر خێزانەکانی هەرێم دەرئەنجامی ئەم دەسەڵاتەیە، بۆیە یان دەبێت چاک بکرێن یان پاک بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرکۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، بە شارپرێسی وتووە: ستەم لە هەرێمی کوردستان دا ئەوەندە گەورەیە و دەرئەنجامەکەی بەشێوەیێکە بە هاوکاری کردن و بەدەمە چوونی ئێمە بۆ بەشێک لە هەژاران چارەسەرنابێت، دەبێت ئەوانەی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە دەبێن یان چاک بکرێت یان پاک بکرێن.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، داوادەکەم لە هەموو بەرپرسان و دەوڵەمەندان بەدەم ئەو خەڵکانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە بڕۆن، حاڵەتەکان زۆرزۆرن و رۆژانە چەندین جار ڕووبەڕووی حاڵەتی خەڵکانی کەمدەرامەت دەبینەوە.

شێرکۆ جەودەت، باسی لە دۆخی خراپی زۆرێک لە خێزانەکانی هەرێمی کوردستان کرد و بە پێویستی زانی هیمەتی گەورە بکرێت بۆ ڕزگارکردنیان لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە