شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-11 07:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکاندا تەقیەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە نزیک پردی چوار لە باشووری کەرکووک، بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پۆلیسدا تەقییەوە.

کوردپرێس: عەمید ئەفراسیاو کامل وەیس، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەمبارەوە بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند " سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پۆلیسدا تەقییەوە ئەفسەرەکە پلەی عەقیدە و لە بەشی بازگەکانی پۆلیس دەوام دەکات.

ناوبراو وتیشی ئەفسەرەکە بە رێگەوە بووە بۆ سەر کارەکەی، بەڵام بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقییەوە و ئەفسەرەکە و دوو لە پاسەوانەکانی بریندار بوون.

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەشڵێت، ئەفسەرەکە و پاسەوانەکانیشی رەوشی تەندروستیان باشە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

لەماوەی یەک ھەفتەدا ئەمە سێیەمین تەقینەوەیە لەنێو شاری کەرکووک روودەدات و ھێزە عێراقییەکان دەکاتە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە