عەدنان زورفی بە فەرمی کشانەوەی خۆی راگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەدنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بە فەرمی کشانەوەی خۆی راگەیاند.
کوردپرێس: لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، زورفی رایگەیاند هۆکاری کشانەوەکەم ناوخۆی و دەرەکییە و هیوای خواست، ئەو کەسەی دوای ئەوەی رادەسپێردرێت، سەرکەوتوو بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت حکوومەت لە رێگەی تەوافق پێکبهێنرێت و پەرلەمان دەنگی پێ بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران