شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-24 14:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشانە و بە دەست نیشان کردنی 13 حاڵەتی نوێ لە نەجەف و 1 حاڵەت لە سۆران ئاماری تووشبووان گەیشتە 292 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 13 تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشان کراون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گه‌یشتووه‌ته‌ 292 حاڵه‌ت، کە 92 حاڵەتیان لە پارێزگانی هەرێم تۆمار کراون.

پێشتر، شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق تاوه‌كووو رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 29ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە