شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-24 11:48 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاروانێکی ھاوکاریی چین گەیشتە ھەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کردستان- پێشنیوەڕی ئەمڕۆ سێشەممە کاروانێکی ھاوکاریی چین لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە گەیشتە ھەرێمی کوردستان.

کوردپرێس: ھاوکارییەکانی چین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەڕێگەی فڕۆکەیێکەوە گەیشتوونەتە ھەولێر و لەلایەن کونسوڵخانەی چین لە ھەولێر رادەستی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

بە گوێرەی زانیارییەکان ھاوکارییەکەی حکوومەتی چین بۆ ھەرێمی کوردستان بریتییە لە چەندین ئامێر و پێداویستیی تەندروستی. دوای وەرگیرانی لەلایەنی وەزارەتی تەندروستی بەپێی پێویست بەسەر بەڕێوەبەرایەتی و بنکە تەندروستییەکانی ھەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لەمبارەوە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشدا لەگەڵ کونسوڵی چین لە ھەولێر ئاشکرای کرد: "ھاوکارییەکە زیاتر لە ھەزار تێستی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و پێشتر لە قۆناغی یەکەمدا حکوومەتی چین ژمارەیێک ماسکی وەک ھاوکاری پێشکەشی ھەرێمی کوردستان کردووە، ھیوادارین ھاوکاری زیاترمان پێ بگات".

وەزیری تەندروستی راشی گەیاند: "بڕیارە 27ی ئەم مانگە ژمارەیێک لە شارەزایانی وڵاتی چین سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ھەڵسەنگاندنی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی مامەڵەکردنی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ڤایرۆسەکە، بێگومان ئێمە ھاوکار دەبین و پێشوازییان لێ دەکەین، چوونکە چین ئەزموونێکی باشی ھەیە و توانیان لە ماوەیێکی کەمدا زاڵ بن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا".

نی روچی، کونسوڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە ھەولێر رایگەیاند حکوومەتی چین بەردەوام دەبێت لە ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان و چەند کۆمپانیایێکی چین بەڵێنیان داوە کە ئامێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکەن".

کونسوڵی گشتیی کۆماری چین گوتیشی: "ھەرێمی کوردستان لەم دۆخە بەتەنیا نابێت و گەل و حکوومەتی چین لە پشت ھەرێمی کوردستان دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە