ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق درێژكرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان تا ٢٨ی ئەم مانگە درێژ کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق لە ئاگادارینامەیێکدا فڕۆكەخانەكانی ئاگاداركردەوە كە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا ٢٨ی ئەم مانگە درێژكراوەتەوە.
بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستی و لە ناكاوەكان و فڕۆكەی بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.
پێشتر دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق لە چوارچێوەی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدابوو گەشتە ئاسمانییەكان لە ١٧-٢٤ی ئەم مانگە ڕابگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران