یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سووریا تۆمار کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزیری تەندروستیی سووریا ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سووریا تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
نزار یازجی، وەزیری تەندروستیی سووریا بە کەناڵی فەڕمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "ژنێکی ٢٠ ساڵان لە وڵاتەکەیدا تووشی کۆرۆنا بووە و هەموو رێکارە پێویستەکانیشی بۆ گیراوەتە بەر."
وەزیری تەندروستیی سووریا گوتیشی، ئەو توشبووە بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە کەرەنتینەدا دەیهێڵنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا، میدیا ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنایان ڕاگەیاندبوو، بەڵام لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە پشتراست نەدەکرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران