شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-23 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا ژمارەی 1000ی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 289 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی تووشبووان لە تورکیا گەیشتە هەزار و 236 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 23ی مارچی 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 289 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەی تووشبووان لە تورکیا گەیشتە هەزار و 236 کەس.

هەر بە پێی وتەکانی وەزیری تەندروستیی تورکیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش ژمارەی قوربانییانی ئەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتۆتە 30 کەس.

شایانی باسە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەم جار ڕۆژی 11ی مارچی 2020 لە وڵاتی تورکیا تۆمار کرا و لە ماوەی یازدە ڕۆژی ڕابردوودا بە خێرایی پەرەی سەند و ئێستا گەشتۆتە سەروو هەزار کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە