شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-21 05:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەبنکە سەربازییەکانی عێراق هەمیشەییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی قائیم بەشێوەیێکی یەکجارەکییە.

کوردپرێس: لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژ بەناوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: پاشەکشەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازی قائیم، کە تیمێکی راوێژکار و شارەزا و تەکنیککارانی سوپای ئەمەریکای تێدا بوو، لەچوارچێوەی ئەو خشتە کاتییەدایە، کە بەئامانجی پاشەکشەی یەکجارەکی سوپای ئەمەریکا لە عێراق دانراوە.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا خەفاجی وتی: هەفتەی داهاتوو هێزەکانی ئەمەریکا لە هەردوو بنکەی گەیارە لە مووسڵ و بنکەی K1 لە کەرکووک دەکشێنەوە، بەشێوەیێک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەتەواوەتی لە عێراق پاشەکشە دەکەن و دەچنە دەرەوە.

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی قائیم، دەستبەجێ فەوجێکی سەربە سوپای عێراق چوونەتە شوێنی هێزە چۆڵکراوەکە و دەستیان بە ئەرکی خۆیان کردووە.

رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕێورەسمێکدا لە بنکەی سەربازی قائیم لە پارێزگای ئەنبار کشانەوە و بنکەکەیان رادەستی سوپای عێراق کرد، بەو هەنگاوەش هێزەکانی ئەمەریکا بەدرێژایی سنووری عێراق و سووریا هیچ بوونێکی سەربازیان نامێنێت.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە