شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-20 16:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی نەورۆزیی TEVDEM: بە ڕۆحی نەورۆزانەوە سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بزووتنەوەی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا (TEVDEM) لە لێدوانێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئاهەنگی نەورۆزی 2020، ڕایگەیاند: بە ڕۆحی نەورۆزانەوە سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین.

کوردپرێس:

بزووتنەوەی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا (TEVDEM) لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: "نەورۆز لە هەموو خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەتی لە هەموو کوردەکان و خەڵکی مێزۆپۆتامیا و هێزەکانی خەباتکاری یەپەگە و یەپەژە پیرۆز بێت. نەورۆز بەرخۆدانی خەڵکی چەوساوە و ئیرادەی شەڕی دژبە حکوومەتە دیکتاتۆرییەکان و هاواری خۆڕاگەاندن دژی نکۆڵیکەرانە."

هەر لە یاننامەکەدا نووسراوە: نەورز لە ڕوانگەی خەڵکی مێزپۆتامیا وەک ڕۆژی بەرخۆدان ناسراوە. نەورۆز بۆتە ڕۆژێکی پیرۆز بۆ هەموو مرۆڤایەتی. هەربەو بۆنەیەشەوە کوردەکان هەزارانساڵەکە لەزیندان و چیا و شارەکان ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن. بەڕۆحی نەورۆزەوە ساڵی 2020 هەوڵ دەدەین سەرجەم ناچە داگیرکراوەکان لە بندەستی تورکیا ڕزگار بکەین. بەتایبەتی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی ئازاد دەکەین. بەناوی بزووتنەوەی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا (TEVDEM) داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگایان لەخۆیان بێت و ڕێوشوێنی بێوەی بگرنە بەر."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە