شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-20 07:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاسەوانی وەزیری پێشووی دارایی هەرێمی کوردستات بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو پاسەوانەی وەزیری پێشووی دارایی كە دەستگیركراوە لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕی ئەنجام داوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی.

کوردپرێس: له‌ روونكردنه‌وه‌كەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر؛ رۆژگار رزگار محه‌مه‌د دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

روونکردنەوەیێک بۆ رایگشتی

رۆژگار رزگار محه‌مه‌د پاسەوانی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێباز حەملان بووە. لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕی ئەنجام داوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە