شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-18 16:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانی: ئەولەویەتی ئێمە گەڕانەوەی عەفرین بۆ دانیشتووە رەسەنەکانییە

پوختەی هەواڵ
بەشی سوویا- لە ساڵۆگەڕی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە مەزڵووم کۆبانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت گەڕانەوەی عەفرین بۆ دانیشتوە رەسەنەکانی ئەولەویەتی ئێمەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ساڵۆگەڕی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئەنقەرەوە رایگەیاند: لەسەرجەم گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پرسی کانتۆنی عەفرین لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت و پێویستە کار بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکان بۆ ئەو ناوچەیە بکرێت.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەش کردووە: "عەفرین لە کاتی کارکردنماندا لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت، هەروەها گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی و رۆیشتنی ئەو کەسانەی نامۆن لەو شارە ناونیشانی کارەکەمان دەبێت".

مەزڵووم کۆبانی، ئاماژەی بەوەش کردووە "پێویستە لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چارەسەری ئەو پێشێلکاری و تاوانانەی جەنگ بکات کە بەشێوەی رۆژانە لە عەفرین ئەنجام دەدرێن".

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا تێدەپەڕێت بە گوێرەی ئامارەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵ کردنی کانتۆنی عەفرین لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیاوە زیاتر لە 350 هەزار کەس کە دانیشتوی رەسەنی گوند و شارۆچکەکانی ئەو سنوورەن ئاوارەبوون، هاوکات رێکخراوە مرۆییەکان ئەنقەرە بە ئەنجامدانی پاکتاوی رەگەزی و گۆڕینی دیمۆگرافی لە عەفرین تۆمەتبار دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە