شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-18 16:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەند تەقینەوەی بەهێز عەفرین دەهەژێنن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەهۆی چەند تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە ناوەندی شاری عەفرین لە ساڵۆگەڕی داگیر کردنی ئەو شارە 5 کەس کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان لە عەفرین باس لەوە دەکەن کە لە ساڵۆگەری داگیر کردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەمڕۆ چەند تەقینەوەی بەهێز لەو شارە ڕووی داوە کە بەو هۆیەوە پێنج کەس بوونە قوربانی و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هاوار نیووز لەمبارەوە زیاتر ڕایگەیاند تەقینەوەکان لەچەند ناوچەی جیاوازی عەفرین ڕوویانداوە کە هەندێکیان زۆر بەهێز بوون. بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی ناجێگیری بریندارەکان ئەگەری زیاتر بوونی گیان لەدەست دان بە هۆی تەقینەوەکانەوە لە ئارادایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە