شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-18 12:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژی دیكه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان درێژ كردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی 5 رۆژی دیكە راگەیاند، بڕیارەكەش تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

کوردپرێس: لە سلێمانی، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، كە پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە بەشداربوون، رایگەیاند: ئەو بڕیارانەی تا ئێستا دراون تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاری دروست بوون و بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بوون، لەنێویاندا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، بۆیە بە راوێژ لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێم و لایەنە پەیوەندییدارەكان، بڕیاردراوە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی 5 رۆژی دیكە درێژ بكرێتەوە.

بۆیە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم داوایكرد هاووڵاتیان بۆ نەورۆز نەچنە دەرەوە و لەماڵەكانی خۆیانەوە یادی ئەو جەژنە بكەنەوە، هەركەسێكیش سەرپێچی بڕیارەكان بكات و قەدەغەی هاتوچۆ بشكێنێت سزا دەدرێت.

وەزیری ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند، نابێت لەپێناو هاتوچۆدا، ناسنامەی ئەمنی و سەربازی بەكاربهێنرێت، جەختیشی لەسەر كاریگەریی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كردەوە لەسەر داهاتی هەرێمی كوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە