HDP داوا ده‌کات هاووڵاتییان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز له بانیجهی ماڵه‌کانیان ئاگر هه‌ڵبکه‌ن
پوختەی هەواڵ
به‌شی تورکیا- پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له تورکیا سه‌رجه‌م ئاهەنگەکانی نه‌ورۆزی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له به‌یاننامه‌یێکدا داوای له هاووڵاتییان کرد بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز له بانیجهی ماڵه‌کانیان ئاگر هه‌ڵبکه‌ن.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی ئاداری 2020 پارتی دیموکراتی گه‌لان له به‌یاننامه‌یێکدا داوای له هاووڵاتییانی کوردی تورکیا کرد که ڕۆژی 20ی ئاداری 2020 بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاگر له بانیجهی ماڵه‌کانیان هه‌ڵبکه‌ن یان به به‌کارهێنانی لایت، چه‌رخ و ڕۆشناییی مۆبایله‌کان و گۆڕانیی فوڵکلۆر ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز بکه‌ن.
ئه‌م په‌یامه به #NEWROZHERYERDE له سۆشیال میدیای تورکیا بڵاو بۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران