لە دژی ئەمەریکا، عێراق سکاڵانامەیێک ئاراستەەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدلئیست نیووز بڵاوی کردەوە محەمەد حسێن بەحرەلعلووم نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵانامەی وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە بەبۆنەی بۆردمانی هێزە عێراقییەکان و هەروەها فڕۆکەخانەی ناتەواوی کەربەلا لەلایەن ئەمەریکاوە.
لەنامەکەدا هاتووە بۆردوومانی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ربه‌لا كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌كاری ده‌هێنن، به ته‌واوی كارێكی ناره‌وایه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاسپارده و لێكگه‌یشتنانه‌یه كه له نێوان حكوومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ڕێككه‌وتنی نێوانمانه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه عێراق به دوو نامه سكاڵا له دژی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژ به‌و پێشێلكارییه‌ی واشنتن تۆمار ده‌كات.
سه‌عات یه‌كی شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێنج بنكه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و سوپا و پۆلیسیان له بابل و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ربه‌لای نێوده‌وڵه‌تی كرده ئامانج، كه به‌وهۆیه‌وه دوو سه‌رباز و دوو پۆلیس و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران