شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-17 12:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاوارە و پەنابەران لە کامپەکانی هەرێم کەرەنتینە کراون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوشێوەی ناوەندی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، ئاوارە و پەنابەرەکانی کەمپەکان کەرەنتینە کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بە هەزاران ئاوارە و پەنابەری عێراق و سووریا هەیە، لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرچوونی ڕێنماییەکان بۆ خۆپارێزی، ڕێنماییەکان لەوێش جێبەجێ کراون.

دەربارەی دۆخی ژیانی ئاوارە و پەنابەران، بابە ڕەسوڵ غەفور، بەڕێوەبەری نووسینەگەی هەماهەنگی قەیرانەکان بە ڕۆژنیوزی وتووە، ئێستاش هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی خواردن و پێداویستیەکانی دیکە لەلایەن ڕێکخراوە جیهانییەکان و وەزارەتی کۆچوکۆچبەرانی عێراقەوە بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت.

هەروەها بۆ خۆپاراستنی دانیشتووانی کەمپەکان لە کۆرۆنا، دەمامەک و دەستکێش لە نێوانیاندا دابەش کراوە.

بابە ڕەسوڵ غەفور وتیشی: ئێستا ئاوارە و پەنابەرەکان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێن و زێدی خۆیان، هەروەها پەنابەر و ئاوارەکان لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتینە کراون ڕێگە بە هاتووچۆ نادرێت، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی گیانیان تا بپارێزرێن لە تووشبوون بە کۆرۆنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە