شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-16 13:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرووپە چەکدارەکانی ئیدلیب ڕێککەوتنەکەی مۆسکۆ پێشێل دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند گرووپە چەکداراەکانی ئیدلیب پێبەندی ڕێککەوتنەکەی ئیدلیب نین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەروەی ڕووسیا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بە دوا گۆڕانکارییەکانی ئیدلیب دا و ڕایگەیاند: میلیشیاکانی ئیدلیب پێبەندی ڕێککەوتنەکەی تورکیا و ڕووسیا نین و چەند هەڵمەتیان دژی بنکەکانی سوپای سووریا لە ئیدلیب ئەنجام داوە.

ڕۆژنامەی دیوار زیاتر دەنووسێت ئەم پەیامە لە کاتێکدا لە لایەن ڕووسیاوە بڵاو دەکرێتەوە کە دوێنێ یەکەم گەڕی هاوبەشی سوپای ڕووسیا و تورکیا لە ڕێگای M4 ئەنجام دراوە و چەند سەرچاوەیێکی خۆجێیی دەڵێن ژمارەیێک گرووپی چەکدار بۆ تێکدانی دەوریە هاوبەشەکان هەوڵ دەدەن. بۆیە یەکەم دەوریەی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا زۆر بەکورتی ئەنجام درا.

شایانی باسە پاش ڕێککەوتنەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە 5ی مارسی 2020 لە مۆسکۆ ئاگربەست لە ئیدلیب ڕاگەیێندرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە