توشبوونی دوو كهس به كۆرۆنا له خانهقین رهت دهكرێتهوه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی خانەقین هەواڵێكی تەندروستی گەرمیان ڕەت دەكاتەوە سەبارەت بە تۆمار كردنی كۆرۆنا لەو شارە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیراون محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند دوو حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیێكی خانەقین تۆمار كراوە كە سەر بە فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستانە.
بەڵام لە بەرامبەردا ئازاد دەلۆیی بەڕێوەبەری تەندروستی خانەقین ئەو هەواڵەی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە خانەقین تۆمار نەكراوە و تەنها دوو گومانلێكراو هەیە، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ئەنجامی گەڕانەوەی پشكنینەكانیان دەكەن لە بەغدا.
ئەوەشی خستەڕوو كە ڕۆژانە لە ڕێی پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک، زانیاری ڕادەگەیەنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران