شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-15 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا عێراق پێویستى بە 150 ملیۆن دۆلارە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستیی عێراق ئاماژەی بە سنووردار بوونی تواناکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دا و وتی بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا عێراق پێویستى بە 150 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی هەواڵی کووردپرێس، محەمەد جەعفەر عەلاوى، وەزیرى تەندروستیى عێراق، ئاشکرای کرد، ئەگەر بێت و ژمارەى تووشبووان بەرز ببێتەوە لە سەعاتەکانى داهاتوودا بارى نائاسایى رادەگەیەندرێت و ئەوەش بە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە وتراوە تا ئامادەکارى پێشوەختە بکەن.

عەلاوى جەختی کردۆتەوە، تواناى وەزارەتەکەیان لە رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا سنووردارە و ئەگەر هاتوو دۆخەکە زیاتر تەشەنە بکات، ناچارن بارى نائاسایى رابگەیەنن.

وەزیرى تەندروستیى عێراق باسى لەوەش کردوە، وەزارەتەکەیان پێویستى بە 150 ملیۆن دۆلارە بۆ رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، بەڵام تائێستا تەنها پێنج ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخان کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە