شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-15 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ترەمپ کوردەکانی کردە قوربانی/ هاوخەمیی خۆم بۆ کوردی تورکیا و سووریا دەردەبڕم

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئیسلاڤی ژیژک هاودەردی خۆی لەگەڵ کوردی تورکیا و سووریا دەردەبڕێت و پێی وایە کە ترەمپ کوردەکانی ئەو دوو وڵاتەی کردە قوربانی.

کوردپرێس: ئیسلاڤی ژیژک فەیلەسووف و ڕەخنەگری ئیسلوڤانیا لەگەڵ گۆڤاری سپکتاتۆر قسەی کرد و بەجێهێشتنی کورد لەلایەن ئەمریکا لە بەرانبەر تورکیای بە قیزەونترین ڕەفتار لەگەڵ کورد وەسف کرد.

ناوبراو ترەمپ بە هۆکاری سەرەکیی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کورد لە باکووری سووریا دەزانێت و بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لەو ناوچەیە -کە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی بەدواوە بوو- بە خراپترین و کارەساتبارترین بڕیاری سەرۆک ئێستای ئەمریکا وەسف دەکات.

ژیژک باسی لەوە کرد کە دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا کوردی کردە قوربانی.

ناوبراو ڕەفتاری وڵاتانی دیکە وەک ڕووسیا و تورکیای هەمبەر کوردی سووریا بە ڕەفتارێکی نادروست زانی و زیادی کرد: هەموان دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر کوردی باکووری سووریا. من هاودەردی و پشتیوانیی خۆم لەگەڵ ئەوان ڕادەگەیێنم.

فەیلەسووفە ئیسلوڤانیەکە کوردەکانی عێراق بە موحافیزەکار وەسف دەکات و دەڵێت: "من هەستێکی بەو شێوەیەم نیسبەت بە کوردەکانی باکووری عێراق نییە کە موحافیزەکارترن."

ژیژک جەختیشی کردەوە: کوردی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و کوردی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا موحافیزەکار نیین بەم بۆنەوە هاودەردی لەگەڵیان دەکەم.

ناوبراو هۆشداریشی دا کە کشانەوەی ئەمریکا ڕێخۆشکەر بووە بۆ تاکڕەوییەکانی تورکیا و ڕووسیا کە لە ئەنجامدا هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی ئەورووپا چڕ دەکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە