شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-14 16:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش: سێ سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا بریندار بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بریندار بوونی سێ سەربازی بەهۆی هێرشی کاتیۆشای گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ سەر بنکەی سەربازیی تاجی لە بەغدا بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەندراوێکدا مایلز کاگینز گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ به داعش ئاماری زیانەکانی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجیی بەغدا بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت: "سێ سەربازیی هاوپەیمانییەکە و دوو کارمەندی هێزی بەرگریی ئاسمانیی عێراق بریندار بوون."

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە کاتی هێرشەکە کراوە کە کاژێر 10:51 خولەکی بەیانیی ڕۆژی شەممە 14ی ئاداری 2020 ئەنجام دراوە.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکات کە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان بەردەوامن.

ئەمەش لە حاڵێکدایە؛ لیوا تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە حەوت سەکۆی مووشەکی بە ئاراستەی سەربازگەکە دانرابوون کە 24 مووشەکیان تێدا بووە و هەموو مووشەکەکان نەتەقیونەتەوە و تەنیا سێ بۆ چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەکە کراون.

ئەمەش دووەم جارە لە هەفتەیەکدا هێرش دەکرێتە سەر ئەو سەربازگەیە و لە هێرشی پێشوودا کە سێ رۆژ پێش ئێستا کرا، دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە