لە هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا 11 چەکداری پەکەکە کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند له باکووری عێراق ، 11 ئەندامی په‌كه‌كه لە هێرشێکی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له رایگه‌یاند: 11 ئەندامی په‌كه‌كه كه له باکووری عێراق له ئاماده‌كاریدابوون بۆ هێرش كردنه سه‌ر سه‌ربازانی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتووی كۆماندۆكاندا کوژران.
هەر لەمبارەوە ئیحسان چەلەپی ،بەرێوەبەری ناحیەی سیدەکان سەربە پارێزگای هەولێر لەمبارەوە وتی: بۆ ماوەی یەک کاتژمێر فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری سیدەکان و دوو گوندی خەلیفان و گلی ڕەشیان بۆردوومان کردووەو.
تا ئەم کاتە پەکەکە کوژرانی 11 کەس لە ئەندامانی خۆی بەهۆی ئەم هێرشەی تورکیاوە پشت ڕاست نەکردۆتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران