شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-13 13:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی ئەمریکا و بەریتانیا بانگهێشت دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر پرسی هێرشەکانی سەر سەربازگەی تاجی و وڵامدانەوەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی ئەمریکا و بەریتانیا بانگهێشت کرد.

کوردپرێس: ڕۆژی هەینی ۱۳ی ئاداری ۲۰۲۰ محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق بڕیاری بانگهێشت کردنی هەریەک لە ماتسو تۆلەری باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و باڵیۆزی بریتانیای دەرکردووە لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر سەربازگەی تاجی و وڵامدانەوەی ئەمریکا.
بڕیارەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق پاش کۆبوونەوەیێکی بەپەلەی وەزارەت بووە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان و راوێژکارەکان سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی عێراق.

جێگای ئاماژەیە؛ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی پێنتاگۆن رایگەیاند کە چەند پێگەیێکی حزبوڵڵایان لە عێراق کردۆتە ئامانج و ئەو شوێنانەیان بۆمباران کردووە کە چەک و تەقەمەنی تێدا هەڵگیراوە و لەوێوە هێرشیان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
شەوی 11/3/2020 لە ڕاگەیەندراوێكیدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە کە ۱۰ مووشەک لە جۆری كاتیۆشا ئاراستەی بنكەی تاجی كراون لە باكووری بەغدا كە ئەو بنكەیە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی تێدایە و دواتریش هێزەكانی هاوپەیمانان ئاشكرایان كرد كە بەهۆی هێرشەكەوە دوو سەربازی ئەمریكی و بریتانییێک كوژراون و 12ی دیكەش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە