شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-13 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم سەردانی مەرزی باشماخ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاگاداربوون لە کاروچالاکی بازرگانی و خۆپارێزیەکان بەرامبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی مەرزی باشماخ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە:"بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و چالاکی بازرگانی و خۆپارێزیەکان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەینی 13/3/2020 کاتژمێر 09:30 ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری بەیاوەری شاندێک سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەکات".

مەرزی باشماخ یەکێکە لە مەرزە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان، هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و رۆژانە هاتوچۆیێکی بازرگانی فراوانی تێدا ئەنجام دەدرێت،.

لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی رێژەیێکی بەرزی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەرزەکە داخراوە و تەنها رێگە با هاتوچۆی کەلوپەلی بازرگانی دەدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە