شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-13 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حكوومەتی هەرێم هاتوچۆی هێڵەكانی گواستنەوەی گشتیی ڕاگرت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڕیاری دا هاتوچۆی هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی (پاس – مینی پاس) لە نێوان شارەكان و ناوخۆی شارەكان ڕابگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بە فەرمانی ژمارە 30 لە 12/3/2020 دەرچووە و واژۆی ئەنوەر جەوهەر وەزیری لەسەرە تیایدا هاتووە، لەسەر ڕۆشنایی ڕاسپاردەكانی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاریان داوە هاتوچۆی هێلەكانی گواستنەوەی گشتی (پاس – مینی پاس) لە نێوان شارەكان و ناوخۆی شارەكان ڕابگرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی 13/3/2020 جێبەجێ‌ دەكرێت و تا 1/4/2020 بەردەوام دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە