شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-12 06:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق: هێرش بۆ سەر بنکەی تاجی هێرشێکی تیرۆریستییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر سەربازگەی تاجی دەكات و داوا دەكات لێكۆڵینەوەی تەواو بكرێت و ئەنجامدەرانی ئەو كردەوە سزا بدرێن.

کوردپرێس: نووسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق رایگەیاند: "ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەكەین كە لە رێگەی كاتیۆشاوە كرایە سەر سەربازگەی تاجی لە عێراق و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار لە راوێژکار و راهێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە، كە لە ئێستادا لەسەر داوای عێراق كار لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەكەن لە عێراقدا."
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک كۆمار راشیگەیاندووە: "ئەو هێرشە بە ئامانجکردنی عێراق و ئاسایشەکەیەتی و تەئكید دەکەینەوە لە گرنگیی لێكۆڵینەوەی تەواو لە ڕووداوەكە و بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانەی ئەو كردەوەیان ئەنجام داوە."
بەرهەم ساڵح پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری قوربانییەکان و وڵاتەکانیان كردووە و داوای كردووە هەمووان دان بە خۆیاندا بگرن و هێمن ببنەوە و حكوومەتی عێراقیش ئەرکی ئەمنی و سەروەریی خۆی ئەنجام بدات.

شایانی باسە؛ شەوی چوارشەممە ۱۱ی ۳ی ۲۰۲۰ لە ڕێگەی كاتیۆشاوە هێرشكرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغداد و بەو هۆیەوە دوو سەربازی ئەمریكی و بریتانییێك كوژران و زیاتر لە 11 كەسی دیكەش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە