شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-11 10:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا سیستەمی مووشەکی بالیستی دێنێتە عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و چەکی بەرگری ڕەوانەی عێراق دەکات.

کوردپرێس:

کێنیس مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، ئێستا لە پرۆسەی هێنانی سیستەمی بەرگری و سیستەمی مووشەکی بالیستی بۆ نێو عێراقن، بەمەبەستی پاراستنی خۆیان لە ئەگەری هەر هێرشێكی چاوەڕواننەکراو.

بڕیاری دانانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە دوای ئەوە دێت کە پاش شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی بە درۆنی ئەمریکی، ئێران چەند مووشەکی لە عەینولئەسەد لە ئەنبار دا و هەروەها لە نزیک یەکێک لە بنەکەکانیان لە هەولێر لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵیش مووشەک کەوتە خوارەوە کە بووە هۆی گەیاندنی زیانی دەروونی بە زیاتر لە 100 سەربازی ئەمریکی نێو بنکەی عەین ئەسەد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە