شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-03 11:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە: سنووری جوگرافیی خۆمان دەپارێزین و ئامادەین بۆ هەر ئەگەرێک

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی ڕێڤەبەری خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەسەدە بەرگری لە سنووری جوگرافیی خۆی دەکات و ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێک.

کوردپرێس:

شەڕی سووریا و تورکیا لە ئیدلب بەردەوامە و هەردوولاش هەڕەشە لە یەکتر دەکەن بۆ وەدەرنانی هێزەکانیان لەو ناوچەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە دوای هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر تورکیا لە ئیدلب پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتەشی تێکدا.

فەتحوڵڵا حوسەینی ئەندامی نوێنەرایەتیی ڕێڤەبەری خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، هەسەدە پەیوەندی بە شەڕی نێوان تورکیا و سووریاوە نییە لە ئیدلب، چوونکە ئەو شەڕە شەڕی تورکیا و سووریا و ڕووسیایە.

وتیشی”ئێمە شەڕی خۆمان بەرگریکردنە لە جوگرافیای خۆمان و شەڕی دەرەوەی جوگرافیای خۆمان ناکەین، چوونکە هەماهەنگیمان لەگەڵ سووریا و ڕووسیا نییە و تورکیاش بە دوژمنی خۆمان دەزانین”.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، “ئێمە دوورین لەو شەڕە، بەڵام ئەگەر بێتە جوگرافیای خۆمان، بە دڵنیاییەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرگری لە خۆی دەکات”.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە