شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-02 14:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەلومەرجی ئەمڕۆی عێراق پێویستی بە چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆی عێراق و ناوچەكەش وا دەخوازێت چارەسەری سیاسیانە لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیی بێنینەكایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ڕیكاردۆ ڕۆدریگێز، لێپرسراوی نووسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان كرد و داوای ئاشتەوایی لەنێوان لایەنەكانی عێراق و هەرێمی كرد و ڕایگەیاند: چارەسەری سیاسی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و دەستوور بە ڕێگای دەربازبوونی عێراق لەم دۆخە باشترین ڕێگایە.

تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، ھەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆی عێراق و ناوچەكەش وادەخوازێت چارەسەری سیاسیانە لەسەر بنەمای شەراكەتی ڕاستەقینە و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیی لەنێوان ھەموو لایەنە سیاسیەكان و پێكھاتە و نەتەوەكان بێنینەكایەوە و چیتر ڕێگە نەدەین خاكی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییە ئیقلیمییەكان.

هاوسەرۆكی یەكێتیی داوای ئاشتەوایی و لێكتێگەیشتنی نیشتمانیی لەنێوان ھەموو لایەنەكانی ھەرێم و عێراق كرد و ڕوونی كردەوە، دەستوور دەبێت چەتری كۆكەرەوەی ھەموو لایێک بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە