شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-01 13:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای سووریا درۆنێکی توركیای لە ئیدلب خستە خوارەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سوپای سووریا خستنەخوارەوەی درۆنێکی تورکیای لە ئاسمانی "سەراقب"ی ڕیفی ئیدلب ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەممە ۱ی ئاداری ۲۰۲۰ ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سووریا بڵاوی کردەوە کە سوپای ئەو وڵاتە فڕۆکەیێکی بێفڕۆکەوانیی تورکیای لە ئاسمانی سەراقب لە ڕیفی ئیدلب خستۆتە خوارەوە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کایەی ئاسمانیی سوپای ڕۆژئاوای سووریایان داخستووە و هەر فڕۆکەیێک لەو کایە ئاسمانییەدا بسووڕێتەوە وەک فڕۆکەی دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

لەلایێکی ترەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەنجام دا و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا داوایێکی لە ڕووسیا کردووە کە بە خێرایی بۆردوومانەکانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلبی سووریا ڕابگرێت.

لای خۆشیەوە ئەردۆغان داوای لە فەڕەنسا و ئەورووپا کردووە پێشنیاری جدی سەبارەت بە کۆچبەرانی سووریا بخەنەڕوو کە بەهۆی شەڕی ئیدلبەوە ڕوو دەکەنە تورکیا.

ناوبراو هۆشداریشی دا کە فشاری کۆچبەران لەسەر سنوورەکانیان بۆ سنوورەکانی ئەورووپاش دەگوازرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە