شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-01 06:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی تورکیا: لە سەرەتای مانگی ئاداردا ئەردۆغان و پووتین کۆ دەبنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند لە سەرەتای مانگی ئاداردا ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤیلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی بەشداری کردنی لە رێورەسمی واژۆکردنی رێککەوتنامەی نێوان ئەمریکا و تالیبان لە قەتەر لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ، وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمێر پوتین لە سەرەتای مانگی ئاداردا گوتی: "پێویستە ھێرشەکانی حکوومەتی سووریا و پشتیوانەکانی ڕووسیا بووەستێندرێت".

وەزیری دەروەی تورکیا وتیشی رووسیا بە ئاشکرایی پاڵپشتی لە حکوومەتی سووریا دەکات، ئەوە شتێکی شاراوە نییە.

مەولوود چاوشئۆغڵۆ زیادی کرد ئەگەر ئەم ھێرشانە نەوەستێندرێت سێ ملیۆن کەس ئاوارەدەبن. ئێمە ئەم بارەمان تاکوو ئەمڕۆ بەتەنھا ھەڵگرت، ئەورووپا توانی بەشێک لە بەڵێنەکانی بە جێبگەێنێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە