تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ عێراق راگرت
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا گوتی: به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانی و زهمینیهكانمان له‌گه‌ڵ عێراق ڕادەگرین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەهرەدین کۆجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وڵاتانی عێراق و ئیتاڵیا و كۆریای باشوور به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ڕاگیراوه و ئه‌و بڕیاره‌ش له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و (۲۹ی شوباتی ۲۰۲۰)وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ناوبراو ئەوه‌شی ئاشكرا کرد کە له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان، هاوكات گه‌شتی زهمینیهكانیشیان له‌گه‌ڵ عێراق ڕاگرتووه.
پێشتریش، حكوومه‌تی توركیا به مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران و چین ڕاگرت.
شایانی باسە؛ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق پێنج حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند و به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووانی عێراق به‌و ڤایرۆسه گه‌یشته 13 كه‌س.
کۆدی هەواڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران