سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یەکێتی هه‌ڵبژێردرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیێکدا ئەنجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سكرتێر و جێگر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی حزبەکەی هەڵبژارد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یەکێتی كه به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه چوو، هه‌ر یه‌ک له فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به سكرتێری ئه‌نجومه‌ن و مسته‌فا چاڵاوی به جێگری سكرتێر و تابان عه‌بدوڵڵا به بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له كه‌شێكی دیموكراسی و ئازاد‌دا ئه‌نجام درا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سكرتێر و جێگر و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
کۆدی هەواڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران