سووریا: ئه‌ردۆغان پشتیوانیی گرووپه تیرۆرستییه‌كان ده‌كات
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی حكوومه‌تی سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بە توندی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سەرۆککۆماری تورکیا دەگرێت و به پشتیوانی باڵی سه‌ربازیی ئیخوان موسلمین تۆمه‌تباری ده‌كات.
کوردپرێس:
به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕەخنەی توند لە ڕەفتاری سیاسیی ئەردۆغان دەگرێت و بە پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی دەزانێت و دەڵێت: دیمه‌شق سووره له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به ته‌واوی گرووپه تیرۆرستییه‌كان له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
جەعفەری وتیشی: ئیدلبیش خاكی سووریایه و له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغاندا نیاز پاكی له به‌رامبه‌ر دراوسێكانی توركیا به‌دی ناكرێت.
به‌شار جه‌عفه‌ری راشیگه‌یاند: پێداگرییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر جێگیركردنی خاڵی چاودێری له ئیدلب به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن كه ئه‌و وڵاته پشتیوانیی گرووپه تیرۆرستییه‌كان ده‌كات، بۆیەش ئه‌ردۆگان هه‌وڵ ده‌دات له ناو سوپای وڵاته‌كه‌ی باڵی سه‌ربازیی ئیخوان موسلمین ڕێكبخاته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران