شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-29 09:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: تا قەیرانى سووریا چارەسەر نەکرێت لەو وڵاتە ناکشێینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، تا قەیرانى سووریا چارەسەر نەکرێت ناکشێنەوە و دەیانەوێت ناوچەیێکى ئارام بۆ ئاوارەکانى سووریا دروست بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا لە ئیستەنبوڵ ئاماژەى بەوەکرد "بابه‌تی سووریا بۆ توركیا هه‌رگیز سه‌ركه‌شی یان هه‌وڵی فراوان كردنی سنووره‌كانی نییه و چاومان نەبڕیوەتە نەوت و خاکەکەى‌، له‌سه‌ر داوای گەلى وڵاتەکە چویینەتە سووریا نەک لەسەر داواى بەشار ئەسەد."

ئەردۆغان وتیشی، ١٨ هەزار کۆچبەر لە سنوورەکانی تورکیاوە پەڕیونەتەوە، ئەگەر ئەڵمانیاش بەڵێنە ماددییەکانی جێبەجێ نەکات کۆچبەری بۆ دەنێرن.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، پێویستە وڵاتانى ئەورووپا پابەند بن بە بەڵێنەکانیان لەبارەى یارمەتیدانى کۆچبەران، بەردەوامیش دەبن لە رێگەدان بە کۆچبەران کە لە سنوورەکانى تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بڕۆن.

سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد، وەڵامى هێرشەکانى رابردووى سوپاى سورییایان داوەتەوە.

ئەو وتانەى ئەردۆغان دوای ئەوە دێت کە لە دوو رۆژى رابردوودا سوپاى سووریا دووجار هێرشی کردە سەر سوپاى تورکیا لە ئیدلیب و بەوهۆیەوە ٣٤ سەرباز کوژران و ٣٣ سەربازى دیکە بریندار بوون.

سەرچاوە:NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە