شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-28 13:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایەتۆڵڵا سیستانی لە بارەی کۆرۆناوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، داوا دەکات هاوڵاتیان بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە و پابەندی رێنماییەکانی دامودەزگا تەندروستیەکان بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: هەر هاوڵاتیێکی عێراق بەرپرسە لەسەر تەندروستیی خۆی و کەسانی دەوروبەری، پێویستە هۆشیاری هاوڵاتیانیش بۆ هاوکاری کردنی تیمەکانی تەندروستی بەجۆرێک بێت کە خۆیان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ناوبراو وتیشی: "دەبێت مرۆڤ باوەڕی بەخۆپارێزی خۆی هەبێت و ئەو رێنماییانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بڵاو کراونەتەوە جێبەجێ بکات، بەتایبەت لەژیانی رۆژانە و کاتەکانی ژیانیدا جێبەجێیان بکات".

ئایەتۆڵڵا سیستانی داواشی کرد، لەبارەی نەخۆشیە گواستراوەکان، کار لەسەر پەروەردەی خێزان و ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگا حکوومیەکان بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە