له دیاله ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی پۆلیسی دیالە گوتی: بەهۆی تەقینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له كیڵگهیێکی كشتوكاڵی له سنووری پارێزگای دیاله، جووتیارێک گیانی له‌ده‌ست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به باس‌نیوز-ی ڕاگه‌یاندووە: "ڕۆژی هه‌ینی 28/2/2020، له سنووری شاری باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله بۆمبێكی چێنراو له كیڵگهیێکی كشتوكاڵیدا به جووتیارێكی به‌ته‌مه‌ندا ته‌قییه‌وه".
ناوبراو گوتیشی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبهکەوە جووتیاره‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران